دوو هاوسەرۆکی دیکەی دەم پارتی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران

کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێرسین ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا هەریەکە لە هوشیار ساری یڵدز و نوریە ئاسلان، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز لە پارێزگای مێرسینـی تورکیا لەسەر پشکی دەم پارتی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. 

عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێرسین دەڵێت: "هەوڵ دەدرێت ئارامی مێرسین لە ڕێگەی لادانی سەرۆک شارەوانییەکان و دانانی قەییوم تێکبدرێت."

بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە دەم پارتی، جگە لە هاوسەرۆکەکان، هەریەکە لە ئۆزگور چاغلار، حیکمەت باکرهان و نەسلیهان ئۆروچ، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئاکدەنیز دەستگیرکراون.

جگە لەوە بینای شارەوانیی ئاکدەنیز لەلایەن پۆلیسەوە دەوردراوە.

 
Fly Erbil Advertisment