ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی لە بەغدا
"تێپه‌راندنى قەیرانەکان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌مووانه"
K24 – بەغدا
له به‌غدا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و چەند پرسێکی تایبەت بە رەوشی ئێستای عێراق و کوردستانیان تاوتوێ کرد.
له کۆبوونه‌وه‌کەی ئەمڕۆ (شەممە، 20-6-2020) کە جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش ئاماده‌ی بوون، نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی له مستەفا کازمی کرد و، کێشه‌کانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و کارکردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی ده‌ستووری عێراق و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه هه‌نووكه‌ییه‌كان كه رووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی کوردستانیان به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دییه‌کان دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تی قه‌یرانی ئابووری كه له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و لێکه‌وته‌کانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆناوه، به‌رۆکی عێراقی گرتووه.
هه‌ردوولا هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه: تێپه‌راندنى قه‌یرانه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخی سه‌ختی وڵات و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری، پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌مووانه.