کاتز: بۆردومانکردنی یەمەن پەیامێکی ئاشکرا بوو بۆ سەرکردەی حوسییەکان کە هیچ کەسێک پارێزراو نییە
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هۆشداریی دەداتە سەرکردەی حوسییەکان و دەڵێت: هەر کەسێک زیان بە ئیسرائیل بگەینێت حەوت هێندە زیانی پێدەگات.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوە دا، بۆردومانکردنی یەمەن لەلایەن ئیسرائیلەوە، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ عەبدومەلیك حوسی سەرکردەی "ڕێکخراوی تیرۆرستی حوسییەکان" و سەرکردەکانی دیکە لە یەمەن دەنێرێت.
ناوبراو دەڵێت: "پارێزبەندی بۆ هیچ کەسێک نییە، سەرکردەی حوسییەکان ڕاو دەنێین و ئەو ژێرخانە تیرۆرستییەی دروستیان کردووە وێرانی دەکەین، قۆڵە درێژەکانی ئیسرائیل بە هەموو شوێنێک دەگات."
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، باسی لەوە کرد، هەزاران حوسی لە دژی ئیسرائیل بەشداریی لە رێپێوانێکی رقهەڵگر دەکەن، بەندەری حودەیدە ئیفلیج بووە و بەندەی ڕەئس عیسا گڕی گرتووە، ئەمە پەیامێکی ئاشکرایە، هەر کەسێك زیان بە ئیسرائیل بگەینێت حەوت هێندە ئازاری پێدەگات.
هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێدیایی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان ڕایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازییان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و هه‌ردوو پارێزگای عیمران و حوده‌یده به ئامانج گیراون. هاوکات ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، به‌ئامانجگرتنی بنكه‌كانیان له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیله‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، نزیكه‌ی 30 هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌نعا كه چه‌ند دامه‌زراوه و جبه‌خانه‌ی له ناوچه‌كه به ئامانج گرتووه، هاوكات ژماره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ش كراونه‌ته سه‌ر ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ری ڕه‌ئیس عیسا و به‌نده‌ری حوده‌یده، كه شاده‌ماری گه‌یشتنی خواردن و سووته‌مه‌نییه بۆ یه‌مه‌ن.