نەتەوە یەکگرتووەکان: زۆرینەی پەنابەران لە سنووری هەولێرن

كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ئاماری پەنابەرانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 286 هەزار پەنابەر لە شارەکانی کوردستان دەژین. 

بە گوێرەی ئامارەکە زۆرترین ژمارەی پەنابەران لە هەولێری پایتەخت نیشتەجێن و کەمترین ژمارەشیان کەوتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ڤیدیۆ وۆڵەدا گوڵباخ بەهرامی بە ژمارە و دابەشبوونی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ڕوون دەکاتەوە.