10 وڵات هاووڵاتییەکانیان لە کەمپی هۆل دەگەڕێننەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 10 وڵات بە  گەڕاندنەوەی هاووڵاتیەکانی خۆیان لەکەمپی هۆڵی سووریا، ڕازیی بوون.

یاسر وەتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "10 وڵات بە پلانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنە و چارە کردنی کەمپی هۆل ڕازیی بوون، یەکێک لەخاڵەکانی پلانەکەش ئەوەیە وڵاتان هاووڵاتییەکانیان لەو کەمپە بگەڕێننەوە وڵاتی خۆیان."

باسی لەوەش کردووە "دوای گەڕانەوەی نیشتەجێبووانی کەمپی هۆل بۆ وڵاتەکانی خۆیان، لە چوارچێوەی پرۆگرامی تایبەتیدا ڕاهێنانی خۆگونجاندیان پێ دەکەن."

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی دەشڵێت: "کەمپی هۆل، نزیکەی 30 هەزار کەسی تێدایە کە هاووڵاتی 60 وڵاتی جیاوازن، مانەوەیان لەو کەمپەدا، لە داهاتوودا دەبێتە مەترسیی سەرەکی بۆسەر ئاسایشی عێراق."