سانا: شکست بە هەوڵێکی داعش بۆ تەقاندنەوەی مەزارگەی سەیدە زەینەب هێنرا
شەممە، 11-01-2025، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) ڕایگەیاند، دەزگای هەواڵگریی سووریا هەوڵێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی بۆ تەقاندنەوەی مەزارگەی سەیدە زەینەب، لە دیمەشق پووچەڵ کردەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "دەزگای هەواڵگریی سووریا گومانلێکراوانی کردە تیرۆریستییەکەی دەستگیر کردووە."
مەزارگەی سەیدە زەینەب، شوێنێکی پیرۆزی گرنگی شیعەکانە و دەکەوێتە باشووری دیمەشق. پێشتر هێزەکانی حیزبوڵلای پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵی ناوچەی مەزارگەکەیان دەکرد؛ بەڵام ئێستە ئێستا چەکدارانی دەستەی تەحریری شام، دەیپارێزن.