تۆمارێکی دەنگیی فەرماندەیەکی حەشد لە ئەنبار هەرا دەنێتەوە

چه‌ند نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانده‌ی حه‌شدی عه‌شائیری ده‌رچووه‌، پرسیاری له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانی حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه‌ دروست كردووه‌ و ئه‌م پرسه‌ی له‌ نێوه‌نده‌كاندا ورووژاندووه‌.

 تۆمارێكی ده‌نگیی كه‌ دزه‌ی پێ كراوه‌، تێیدا فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی عه‌شائیریی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای ئه‌نبار داوای له‌ چه‌كدارانی كردووه‌ بۆ به‌شداریكردنیان له‌ كۆنگره‌یه‌كی سیاسیی پارێزگاكه‌كه‌ به‌رگی مه‌ده‌نی بپۆشن، ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ پارێزگای ئه‌نبار دروست كردووه‌.

ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌، مشتومڕێكی به‌رفراوانی له‌ ناوه‌نده‌ ناوخۆییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ناوه‌ته‌وه‌ و چاودێران پێیان وایه‌ زیان به‌ سه‌قامگیریی پارێزگاكه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كڕیزیی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

پێنجشه‌ممه‌، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌باره‌ی ئه‌م تۆماره‌ ده‌نگییه‌وه‌، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی له‌ پارێزگاكه‌ بانگهێشت كرد.

پێشتریش پارێزگای ئه‌نبار كه‌ هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ئه‌و پارێزگایه‌، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی بانگهێشت كردبوو، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی حه‌شد، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ چه‌كدارێكی حه‌شدی عه‌شائیری كردبوو.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ شاره‌زایانی بواری یاسایی و ده‌ستووری ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م تۆماره‌ ده‌نگییه‌ زیان به‌ شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شائیری ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ته‌واو یاساییه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی به‌ڵگه‌كاندا، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگاكه‌ ده‌بێت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.