دانیمارک بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی دوورگەی گرینلاند گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا

حکوومەتی دانیمارک دەیەوێت لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەسەر دوورگەی گرینلاند ڕێک بکەوێت.

پێگەی ئاکسیۆسی ئەمەریکی ئاشکرای کردووە، حکوومەتی دانیمارک بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی دوورگەی گرینلاند، شاندێکی ناردووەتە لای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا.

بەگوێرەی پێگەی ئاکسیۆس، دانیمارک ئامادەیە ڕێگە بە ئەمەریکا بدات سەرباز و کەرەستەی جەنگیی زیاتر ڕەوانەی دوورگەکە بکات، بەڵام لە بەرانبەردا ترەمپ واز لە بیرۆکەی دەرهێنانی دوورگەکە لەژێردەستی دانیمارک بهێنێت.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەش داوە، دانیمارک هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پێشنیازی ئەمنیی هاوبەشەوە ترەمپ لە هەوڵی دەستبەسەردا گرتنی گرینلاند پەشیمان بکاتەوە.