سوودانی بۆ سێ مەبەست دەچێتە بەریتانیا

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

 سەرۆک وەزیرانی عێراق, سەردانی لەندەن دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە و چەندان تەوەری دیکە تاوتوێ دەکات. 

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی یەک ڕۆژە، بچێتە لەندەن.

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئاشکرای کردووە "سەردانەکەی سوودانی فەرمییە و لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا تاوتوێی گۆڕانەکانی ناوچەکە، پرسی گرووپە چەکدارەکان و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات." 

ئــــــەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە "لەندەن دەیەوێت، حکوومەتی فیدراڵ کۆنترۆڵی دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق بکات، بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا حکوومەت بتوانێت کۆتایی بە دیاردەی چەکداریی لە دەرەوەی سوپا و دامەزراوە فەرمییەکان بهێنێت."

سەردانەکەی سوودانی، دوای ئەو بانگهێشتە فەرمییەی ستیڤن هێچنز، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا دێت، کە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە سوودانی کرد، بۆ ئەوەی سەردانی لەندەن بکات.