ئەڵمانیا 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ سووریا تەرخان دەکات

یەکشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بێربۆک، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی 50 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ خۆراک و پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستیی سووریا دابین دەکات.

 ئانالینا بێربۆک، لە کۆنفرانسی هەرێمی دەربارەی سووریا، لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە گوتی: "بەرلین پێشنیازی 'ڕێگەیەکی ژیرانە'ـی کردووە بۆ هەڵگرتنی سزاکان تاوەکوو خەڵکی سووریا کەمێک هەست بە ئارامی بکەن."

ئاماژەی بەوەش دا "ئێستا سوورییەکان پێویستیان بەوەیە بەخێرایی سوود لە گواستنەوەی دەسەڵات وەربگرن و ئێمەش بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی ئەوانەی هیچ شتێکیان لە سووریا نییە، وەک چۆن لە ماوەی ساڵانی شەڕی ناوخۆدا کردوومانە." گوتیشی: "50 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ خۆراک و پێداویستیی پزیشکیی لە سووریا دابین دەکەین."

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، جەختی لەوە کردەوە "سزاکانی سەر هاوپەیمانەکانی بەشار ئەسەد، کە لە شەڕی ناوخۆی سووریادا تاوانی گەورەیان کردووە، دەبێت بەردەوام بێت."

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment