پەرلەمانتارێک: به گومانی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی عێراق چالاكیی 10 بانك ڕاگیراوە

سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی عێراقییه‌كان به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆدەن، تاوه‌كو ئێستا دزیكردن له داهاتی عێراق و به‌تاڵانبردنی پاره‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه، ئه‌و پاره‌یه‌ش به چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاواز، وەک كه‌س و كۆمپانیا و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ وڵاتانی هاوسنووری عێراق و كه‌نداو ده‌بردرێت.
ڕۆژنامه عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه "ئێستا ئاراسته‌ی تاڵانی پاره‌ی عێراق به‌ره‌و ئیماراته و زۆرێك له‌و پاره‌یه‌ی له عێراقدا دیار نامێنیت بۆ ئه‌و وڵاته ده‌برێت."
ئاماژەیان بەوەش داوە "ئه‌و بڕە پارەیەی لە عێراقه‌وه بۆ دوبه‌ی براوە، له ڕیگه‌ی چه‌ندین كه‌س و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه براوە، ئه‌مه جگه له تیوه‌گلانی هه‌ندێك له‌و بانكانه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌تاڵابردنی سامانی عێراق به‌كار ده‌هێنن."
باقر ساعدی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش به میدیاكانی ڕاگه‌یاند "په‌رله‌مانی عێراق سه‌رقاڵی به‌دواداچوونه بۆ چه‌ندین دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌م تاڵانییه و هه‌ندیك له‌وانه‌ش له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دان و بانكی ناوه‌ندیش به هۆی گومانی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی عێراقه‌وه، چالاكی 10 بانكی ڕاگرتووه، چونکە چالاكییه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانه."
شاره‌زایانی ئابووریش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م بابه‌ته گەلێ ئاڵۆزه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی بانكی ناوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كۆنترۆڵكردنی ئاسان نییه، چونكه ڕێگا و شێوازی هه‌مه‌جۆر به‌كارده‌هێنرێت بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌کان.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتیكی فرانس پرێس، ته‌نها له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا به‌هۆی خراپی حوكمڕانییه‌وه له عێراق، بڕی 400 ملیار یۆرۆ دیار نه‌ماوه و یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و پاره‌یه‌ش براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.