چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە ئامادەیی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان دەکاتەوە

دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لە نووسینگەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، عەمار حەکیم بە ئامادەبوونی سەرکردە و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، "ئامادەبووان جەختیان لە پێویستی دەرکردنی یاسایەک کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەبێت کردەوە، هەروەها  ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیی لە هەموارکردنەوەی یاسای بودج  بۆ دڵنیایی لەوەی کە حکوومەت بەرنامە خزمەتگوزارییەکانی بە شێوەیەک باش جێبەجێ دەکات."

ئاماژەی بەوەش کراوە "جەختیان لەسەر پێویستیی ئامادەیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان  بۆ  ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەگەرییەکان کردەوە."

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لە "گرنگیی بەهێزکردنی یەکێتیی نیشتمانی و یەکخستنی ڕیزەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کردەوە." ئاماژەیان دا "کۆدەنگیی نیشتمانی بنەمایە بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی."