نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دادگای فیدراڵی: پێویستە دەستوور بکرێتە بنەمای دادپەروەری و پاراستنی مافەکان

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13-11-2025، له به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق، کۆ بووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگيی ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە چارەکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا، هەروەها جه‌خت له پابه‌ندبوون به دەستووری عێراقه‌وه كرايه‌وه، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق."
ئاماژە بەوەش کراوە "نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى گرنگى دادگاى باڵاى فيدراڵى له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هاوكارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تايبه‌تيش له پرسى مووچه و شايسته داراييه‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵى دادگاى له پاراستنى پرۆسه‌ى ديموكراسى له وڵات، به‌رز نرخاند."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستيی هاوکاريی نێوان دەسەڵاتە دادوەرییەکان و دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمییەکاندا کردەوە بۆ چارەکردنی ناکۆکییەکان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی و دەستووری بە جۆرێك کە بەهێزکردنی سەقامگیريی نیشتمانی و پاراستنی سەروەريی یاسا، دەستەبەر بکات."
کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌كه و گرنگيی بەدوورگرتنی عێراق لە ئاڵۆزييه‌كان و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیريی وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.