هێرشبەرە تۆقێنەرەكەی زاخۆ خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24ـی بەدەستهێنا

زاخۆ تاكە یانەیە لەم وەرزە زۆرترین یاریزانی ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە

گۆستاڤۆ هێرشبەری یانەی زاخۆ لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24 - زاخۆ 12-1-2025
گۆستاڤۆ هێرشبەری یانەی زاخۆ لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24 - زاخۆ 12-1-2025

گۆستاڤۆ هێنریك هێرشبەری بەرازیلی یانەی زاخۆ، خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24ـی بەدەستهێنا و بە ئەستێرەی هەفتەی خولی ئەستێرەكانی عێراقی دیاریكرا.
گۆستاڤۆ هێنریك لە دوایین یاریی زاخۆ بەرامبەر دیالە سەركردایەتی تیپەكەی كرد و دوو گۆڵ و ئاسیستێكی لەو یارییە تۆمار كرد و بە باشترین یاریزانی یارییەكەش دیاریكرا، بەمەش لە لایەن دێسكی وەرزشی كوردستان24 وەكو ئەستێرەی هەفتە دیاریكرا، بەمەش گۆستاڤۆ دوای ئەمجەد عەتوان و ناسر محەمەدۆ دەبێتە سێیەمین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەی زاخۆ  خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24 بۆ باشترین یاریزانی هەفتەی خولی ئەستێرەكانی عێراق وەردەگرێت.
كوردستان24 لە دوای هەر گەڕێكی خولی ئەستێرەكانی عێراق، بەپێی هەڵسەنگاندنێكی ورد، باشترین یاریزانی چوار یانە كوردستانییەكەی خولی ئەستێرەكانی عێراق دیاریی دەكات، جگە لەوەش هەر یاریزانێكی كوردی یانەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی بەشداربوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراق مافی وەرگرتنی خەڵاتەكەی هەیە.