ڕاپرسییەک: زۆربەی دانیشتووانی گرین‌لاند دەیانەوێت ببنە بەشێک لە ئەمەریکا

ڕاپرسییه‌ك ده‌ریده‌خات زۆربه‌ی دانیشتووانی دوورگه‌ی گرین‌لاند له جه‌مسه‌ری باكوور، ده‌خوازن بچنه پاڵ ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌كوو سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا پێشنیازێكی له‌م شێوه‌یه‌ی كردووه.
دووشه‌ممه، 13ـی كانوونی دووه‌می 2025، دامه‌زراوه‌ی پاتریۆت باولینگ ڕاپرسییه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا دڵخۆشكه‌ره.
به پێی ڕاپرسییه‌كه‌ی پاتریۆت باولینگ ڕێژه‌ی 57.3%ـی به‌شداربووان، ده‌خوازن گرین‌لاند بخرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، هاوكات 37.4% دژی پێشنیازه‌كه‌ن و ڕێژه‌ی 5.3%ـی دیكه‌ش هیچ هه‌ڵوێستێكییان له‌م باره‌وه ده‌رنه‌بڕیوه.
ڕاپرسییه‌كه‌ی پاتریۆت باولینگ 416 هاووڵاتی گرین‌لاند به‌شدارییان تێدا كردووه و ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاپرسی له‌م شێوه‌یه له باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه.
سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی: "ئەگەر پێویست بکات، بەکارهێنانی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی گرین‌لاند و کەناڵی پەنەما ڕەت ناکەمەوە."
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردبوو: "بۆ مەبەستی بەهێز کردنی ئاسایشی نەتەوەیی پێویستمان بە گرینلاندە.''
تره‌مپ پێشتر له ساڵی 2017 و 2021 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردبوو كه گرنگی به كڕینی دوورگه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه و دانیمارك به ئاشكرا ڕه‌تیان كردبووه‌وه.
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
ئه‌م دوورگه‌یه به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.