هێڵە گەرمەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر کەوتنەکار

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، هێڵە گەرمەکانی کارا کرد و هاوڵاتییان لە ئێستاوە دەتوانن وێنە و ڤیدیۆیان بۆ بنێرن.
دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 گوتی: "دوێنێ بڕیارمان دا، سێ هێڵی گەرمی پەیوەندیی دابنێین، ئێستا هێڵەکان کاران و هاوڵاتییان دەتوانن ڤیدیۆ و وێنەمان بۆ بنێرن.
دڵشاد هیرانی باسی لەوەشکرد، هەر دوای کاراکردنییان، چەند هاوڵاتییەک وێنە و ڤیدیۆیان ناردووە.
یەکشەممە، 12ـی كانوونی دووهمی 2025، دڵشاد هیرانی، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕاگەیاند: سێ هێڵی گەرمی پەیوەندی دادەنێن، بۆ ئەوەی لە کاتی بوونی هەر سەرپێچیەکی ژینگەیی هاوڵاتییان ئاگادارییان بکەنەوە.