ساسان عەونی: هەموو بڕیارەکانی حکوومەت لهبارهی ژینگە جێبەجێ دەکرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هەموو بڕیارەکانی حکوومەت سەبارەت بە ژینگە جێبەجێ دەکرێن.
دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە بابەتی ژینگە دەدات، هەموو بڕیارەکانی حکوومەت سەبارەت بە ژینگە جێبەجێ دەکرێن، چونکە پەیوەستە بە ژیان و تەندروستی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.
ساسان عەونی گوتیشی: سەرجەم فەرمانگەکانی پەیوەست بە ژینگە و هەردوو پارێزگاری هەولێر و دهۆک ڕاسپێردراون، بەخێرایی کار لەسەر بڕیار و کاردانەوەکان بکەن.
یەکشەممە، 12کانوونی دووەمی 2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد، بۆ بەدواداچوونی کێشەی پیسبوونی کەشوهەوای هەولێر و دهۆک.