کاروباری مین: ڕۆکێتەکەی گوندی گەزنە لەناوبردرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ڕۆکێتێکیان لە گوندی گەزنەی سەر بە ناحیەی سمیلان لەناوبردووە کە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان هەبوو.
سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ڕایگەیاند: پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش لە بوونی ڕۆکێتێک لە گوندی گەزنەی سەربەناحیەی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمان ئاگەدار کراونەتەوە و مەترسی بۆسەر گیانی هاونیشتیمانیانی گوندەکە دروست کردبوو، تیمێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، دوای گرتنەبەری ڕێکاری تەکنیکی وسەلامەتی، ڕۆکێتەکە گواسترایەوە دەرەوەی گوندەکە و خرایە چاڵێکی سمیلان، لەدووری ئاوەدانی بەشێوازی تەکنیکی بەسەرکەوتوویی لەناوبردا.