نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له كاكه‌يييەکان ده‌كات

بەبۆنەی جەژنی قه‌ولتاس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە کاکەییەکانی کوردستان و عێراق و هەر شوێنێکی جیهان دەکات و دووپات دەکاتەوە وەک هەمیشە پارێزەری مافەکانیان بن، دەشڵێت: هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى، به وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەيى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنێته‌وه.
سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، پیرۆزبایی لە کاکەییەکانی کوردستان و جیهان و هەر شوێنێکی جیهان کردووە و ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌گه‌رمى و له دڵه‌وه، جه‌ژنى قه‌ولتاس له ته‌واوى خوشك و برايانى كاكه‌يى له كوردستان و عێراق و له هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و كامه‌رانى بگه‌ڕێته‌وه و جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده به سه‌ر به‌رن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه خوشك و برايانى كاكه‌يى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى مافه‌كانيان ده‌بين و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى، به وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەيى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/1/14