شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ سەرۆکی بەرەی گەل کۆبووەوە

شاندی دانووستنکاری پارتی لەگەڵ لاهور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
شاندی دانووستنکاری پارتی لەگەڵ لاهور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل

ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ لاهور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبوونەوەتەوە.

سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بارەگای بەرەی گەلی لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن لاهور شێخ جەنگی پێشوازیان لێکرا.

ئومێد سەباح ڕایدەگەیەنێت: لە کۆبوونەوەکەدا بیرورا لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕکران.