ئەمەریکا پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەیی(یارسان) دەکات

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەیی( یارسان) دەکات و دەڵێت: شانازیی دەکەین بە پشتگیری کردنی کلتوور و داب و نەریتی پێکهاتەکان.
سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا، بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەیی(یارسان) کرد.
لە پەیامەکەدا، کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەڵێت: شانازی بە پشتگیریکردنی کلتوور و داب و نەریتی پێکھاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەشدارن لە دروستکردنی مێژووی دەوڵەمەند و فرەچەشنی عێراق.