شاندێكی هاتووچۆی عێراق ئەزموونی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی خۆیان ده‌گوازێته‌وه

شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتووچۆی عێراق به مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
سێشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌می 2025، شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتووچۆی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتووچۆی عێراق بۆ سوودوه‌رگرتنه له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و شێوازی كاركردن له بواری هاتووچۆدا به‌تایبه‌تی كه له‌م ڕووه‌وه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به ده‌ست هێناوه.
شانده‌كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رسامی خۆی به‌رانبه‌ر به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بواری هاتووچۆدا به‌تایبه‌تی به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه نیشان دا و بڕیاری دا ئه‌م ئه‌زموونه بۆ شاره‌كانی عێراق بگوازێته‌وه.