ناتانیاهۆ و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بەپەلە کۆ دەبنەوە

كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ئه‌م شه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاریی به په‌له له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی وڵاته‌كه ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئاگربه‌ستی غه‌ززه.
سێشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌می 2025، كه‌ناڵی ئیسرائیل12 بڵاوی كرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی وڵاته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ڕاوێژكاریی ده‌كات بۆ تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی.
هاوكات ناتانیاهۆ ئه‌مڕۆ له میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری بارمته‌كان، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك یاخود چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ده‌كرێت و سه‌رجه‌م بارمته‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
له لای خۆیه‌وه به‌رپرسانی باڵای حه‌ماس ڕایانگه‌یاندووه، تا ئێسته وه‌ڵامی پێشنیازی ئاگربه‌سته‌كه‌یان نه‌داوه، چونكه ئیسرائیل ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ڕاده‌ستی نێوه‌ندگیره‌كان نه‌كردووه كه ڕوونی ده‌كاته‌وه له ناوچه‌كانی غه‌ززه ده‌كشێته‌وه.