دوو کەشتی ئاسمانی ئەمەریکی و ژاپۆنی بە موشەکێک ڕەوانەی سەر مانگ کران

وێنە..کاتی ڕەوانەکردنی کەشتییە ئاسمانییەکان بۆ سەر مانگ
وێنە..کاتی ڕەوانەکردنی کەشتییە ئاسمانییەکان بۆ سەر مانگ

چوارشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2025، لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی کێنێدی لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا، موشەکێک کە دوو کەشتی ئاسمانی دوو کۆمپانیای ئەمەریکی و ژاپۆنی هەڵگرتبوو بۆ سەر مانگ هەڵدرا.

ئەو دوو کەشتییە ئاسمانییەی کە ئامێری زانستییان تێدابووە، لە ڕێگەی موشەکێکی جۆری فالکۆن 9 کە هی کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئەمەریکییە و ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.

موشەکەکە بریتییە لە ڕۆبۆتی بۆشایی ئاسمانی "بلو گۆست" کە لەلایەن کۆمپانیای فایر فلای ئیرۆسپاس، بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسا پەرەی پێدراوە، هەروەها ئەوەی دیکەش ڕۆبۆتی بۆشایی ئاسمانی کۆمپانیای ژاپۆنی ئایسپاسە.

ئەو دوو کۆپانیایە هیوادارن دەستکەوتەکەیان دووبارە بکەنەوە، کە کۆمپانیای ئەمەریکی 'ئینتویتیڤ ماشینز' بەدەستی هێناوە دوای سەرکەوتنی لە ناردنی کەشتییەکی ئاسمانی بۆ سەر مانگ لە سەرەتای ساڵی 2024.