پێنجوێن.. پیاوێک ژنەکەی خۆی پارچە پارچە دەکات

پیاوێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ساڵانێکە دانیشووی شارۆچکەی پێنجوێنە لە نێو ماڵەکەی خۆیدا  ژنەکەی خۆی کوشتوە و کردوویەتی 13 پارچە.

هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی پێنجوێن بەوەکالەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "ئەو پیاوە و هاوسەرەکەی هەردووکیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و پیاوەکە خاوەنی دوو هاوسەرە، ڕووداوەکەش لەسەرەتای ئەم ساڵەوە ڕووی داوە و کەس و کاری ژنەکە و منداڵەکانی پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوە، کە ئەو ژنە دیار نەماوە."

گوتیشی: "دوای لێکۆڵینەوەکان جەستەی بەشێوێندراوی لە نێو حەوشەی ماڵەکەی خۆیاندا دۆزراوەتەوە، ئاماژەی بەوەش دا "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، بەڵام هاوسەرەکەی کە تاوانبارە بە کوشتنی ژنەکەی هەڵاتووە بۆ وڵاتی ئێران."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment