وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی سووریاوە وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌ڵامی سه‌رۆكی توركیا ده‌داته‌وه كه داوای له ته‌لئه‌ڤیڤ كردووه هێزه‌كانی له سووریا بكێشێته‌وه؛ ده‌شڵێت، توركیا پاوانخوازه.
چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا وه‌ڵامی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیای دایه‌وه كه داوای له ته‌لئه‌ڤیڤ كردبوو ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی له سووریا بكێشێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، توركیا ئیمپریالیزم و پاوانخواز و داگیركه‌ره له سووریا، باكووری قوبرس، لیبیا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، باشتر وایه ئه‌ردۆغان خۆی له‌و جۆره هه‌ڕه‌شه ناپێویستانه به دوور بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل له پاراستنی سنووره‌كانی له به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.