سەرچاوەیەکی حەماس بۆ کوردستان24: 1650 زیندانیی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن

غەززە
غەززە

سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا 33 دیلی ئیسرائیل ئازاد دەکەن لە بەرامبەر ئازادکردنی 1650 زیندانیی فەڵەستینی.

چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دوای 24 کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت، دەشڵێت:1650 زیندانیکراوی فەڵەستینی لە قۆناغی یەکەمدا ئازاد دەکرێن، لەگەڵ ئەوەی 250 سزادراوی هەتا هەتایی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا هەن و 400 زیندانیش سزای قورسیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو سەرچاوەیەی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا 33 دیلی ئیسرائیل بەپێی ڕێککەوتنەکە ئازاد دەکەن.