سەرۆک وەزیرانی قەتەر: هه‌وڵه‌كانمان لەگەڵ هاوبه‌شه‌كانی دیكه بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه سه‌ركه‌وتوو بوو

سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانی قه‌ته‌ر و هاوبه‌شه‌كانی دیكه بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه سه‌ركه‌وتوو بوو؛ ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و حه‌ماس له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا ده‌بن.
چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، محه‌ممه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ڕاگه‌یاند.
محه‌ممه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كانی قه‌ته‌ر و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی میسر و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه سه‌ركه‌وتوو بوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م ئاگربه‌سته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 19ـی ئه‌م مانگه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه، قۆناغی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه ئازادكردنی 33 بارمته‌ی ئیسرائیلی له خۆ ده‌گرێت.
ئال سانی جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و حه‌ماس له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا ده‌بن سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.