پزیشکیان: ئێران پلانی تیرۆرکردنی ترەمپی نەبووە

سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تاران پلانی تیرۆركردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكای نه‌بووه؛ ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه گوتراوه بانگه‌شه و پلانی ئیسرائیل و وڵاتانی دیكه بوو بۆ نیشاندانی ترس له ئێران.
چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی (ئێن بی سی نیوز)، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، تاران هه‌رگیز پلانی تیرۆكردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكای نه‌بووه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه گوتراوه و بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه، پلانی ئیسرائیل و وڵاتانی دیكه بووه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن ئێران مه‌ترسییه، له كاتێكدا ئێران نه پلانی تره‌مپ و هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی نییه.
مه‌سعود پزیشكیان هه‌روه‌ها هیوای خواستووه، تره‌مپ سه‌ركردایه‌تی ئاشتیی هه‌رێمی و جیهانی بكات، ئه‌گه‌ریش به‌شداریی ئه‌و ڕه‌وته نه‌كات، خوێنی زیاتر ده‌ڕژێت و ئاشووبی زیاتر به‌رپا ده‌بێت.