کاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: ئەو دۆخەی لە سووریا هاتووەتە کایەوە جێگەی گومانە

کاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت؛ پێویستە هاوکارییەکانی واشنتن بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام بێت.

مارکۆ ڕۆبیۆ، کاندید بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، لەمیانی وەڵامدانەوەی پرسیاری کۆنگرێسمانەکانەکاندا، گوتی: بۆ ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش، پێویستە واشنتن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام بێت.

ڕۆبیۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "لەبەرژوەندیی ئەمەریکایە بەردەوام بێت لە لەناوبردنی داعش لە سووریا، چونکە  ئەو دۆخەی لەو وڵاتە هاتووەتە کایەوە جێگەی گومانە."