دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشی کردەوە سەر غەززە

ماڵپەڕی 'سی ئێن ئێن' ڕایگەیاند، ماوەیەکی کەم پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک فەڵەستینیان لە غەززە کوشت و بریندار کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بەرگریی شارستانی غەززە، پاش ماوەیەکی کورت لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەرانبەر بە ئازادکردنی بارمتەکان، کە چاوەڕێ دەکرێت لە 19 ی کانوونی دووەمی 2025، بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆمبارانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون و چەند خانوویەکیان لە گەڕەکی شێخ ڕەزوان، لە شاری غەززە کرد و لە ئەنجامدا 12 کەس کوژران و 20 دیکەش بریندار بوون.
تا ئێستە سوپای ئیسرائیل هیچ ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بەو بۆمبارانە بڵاو نەکردووەتەوە.