بن غەفیر: ئەگەر ئاگربەستی غەززە جێبەجێ بکرێت دەست لەکاردەکێشمەوە

وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئیتمار بن غەفیر
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئیتمار بن غەفیر

وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئیتمار بن غەفیر کە لە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانە ڕایگەیاند: ئەگەر ئاگربەستی غەززە جێبەجێ بکرێت، دەست لەکاردەکێشێتەوە.

پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025، ئیتمار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بۆ ئاگربەستی غەززە، بێ ئەوەی هیچ دوو دڵ بێت، دەست لە کار هەڵدەگرێت و لە حکوومەت دوور دەکەوێتەوە.

بن غەفیر ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بێ بەرپرسیارانە وەسف دەکات، دەڵێت: ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت، پارتی هێزی یەهودی وەک بەشداری حکوومەت نامێنێت.

بن غەفیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  داوای "ڕاگرتنی تەواوەتی" هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ  کەرتی غەززە کرد بە مەبەستی فشارخستنە سەر  حەماس"بۆ ئازادکردنی بارمتەکان".