بەرپرسی لقی 15ـی پارتی: پیلانێک بۆ بچووكکردنەوەی خانەقین هه‌یه‌

بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، ڕاگەیاند: پیلانێک بۆ بچووککردنەوەی خانەقین و تەعریبکردنی هەیە، هاوکات هێزە کوردییەکان ئەم پیلانە ڕەت دەکەنەوە.

هەینی 17ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتیکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا گوتی: بە قەزاکردنی شارەدێیەکانی گوڵاڵە و قەرەتەپە کە ناوچەی کێشە لەسەرن پێچەوانەی ماددەی 140ـی دەستوورن، پێویستە سەرۆكکۆمار و نوێنەرانی کورد لەبەغدا بێنە سەرخەت و ڕێگری لەم تەعریبە بکەن.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، پیلانێک بۆ بچووککردنەوەی خانەقین و تەعریبکردنی هەیە و هێزە کوردییەکان ئەم پیلانە ڕەت دەکەنەوە.