مەزڵووم عەبدی و مایکڵ کۆرێلا جەخت لە ئاگربەست دەکەنەوە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ مایکڵ کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) تاوتوێ ئاگربەستیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.
مەزڵووم عەبدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لەم دوایانەدا لەگەڵ هەریەک لە مایکڵ کۆرێلا، فەرماندەی سێنتکۆم، جەنەڕاڵ لایهی کیڤن، فەرماندە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، جەنەڕاڵ مایکڵ برۆکس، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە سووریا کۆبوونەتەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی سووریا و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەداعش کردووە.
عەبدی دەڵێت: لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم جەختمان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری و کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆل بکەن، لەگەڵ ئەمەشدا باسمان لە توندوتۆڵکردنی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی زیندانەکانیش کردووە.
هەروەها جەختمان لەسەر بەهێزکردنی هاوپەیمانی و گرنگی ڕۆڵی ئەمەریکا کردەوە بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری سووریا.
Recently, we met with Gen. Michael Kurilla, Commander of @CENTCOM ; Gen. Kevin Leahy, Commander of @CJTFOIR ; and Gen. Michael Brooks, Commander of @SOJTF_LEVANT .
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) January 17, 2025
The meeting was crucial for assessing Syria's current situation and joint operations against ISIS.
We emphasized…