ئه‌ردۆغان: پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی سووریا به‌ ته‌واوی شكستی هێناوه‌

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: پرۆژەی دابەشکردنی سووریا بۆ سێ بەش بە تەواوی شکستی هێناوە.

شەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆنگرەی پارتەکەیدا لە شاری ئەدەنە، گوتی: ئیدارەی نوێی سووریا بە باشی کاردەکات و جیاوازی لە نێوان لایه‌نه‌كاندا ناکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا، جەختی لەوە کردەوە، هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بە سووریا دەکەن بۆ ئەوەی دووبارە بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، پرۆژەی دابەشکردنی سووریا بۆ سێ بەش بە تەواوی شکستی هێناوە.