یەکێتیی پیاوان: ساڵی ڕابردوو 52 پیاوی بە تەمەن لە ماڵەوە دەرکراون

لۆگۆی یەکێتیی پیاوانی کوردستان
لۆگۆی یەکێتیی پیاوانی کوردستان

یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: توندوتیژییەکانی دژ بە پیاوان لە هەرێمی کوردستان ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 کەمی کردووە.

شەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2025، بورهان فەرەج، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە پیاوان لە هەرێمی کوردستان جۆراوجۆرن، لە ساڵی 2023ـدا، 49 پیاو لەلایەن هاوسەر و منداڵەکانییانەوە دەرکراون، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2024 زیادبووە بووەتە، 52 حاڵەت.

 بورهان فەرەج دەڵێت: خیانەتی ژنان بەرانبەر بە پیاوان لە ساڵی 2023، بەراورد بە ساڵی 2024 کەمی کردووە، کە لە 51 حاڵەتەوە بۆ 39 حاڵەت کەمی کردووە، فشاری دەست بەسەر داگرتنی مووچە لە 9 حاڵەتەوە بووەتە 12، تەداخولکردنی کەسوکاری خێزان لەلایەن هاوسەرەکانیان لە 229 بووەتە 239، هەڕەشەی میدیایی و ناوزڕاندن لە 18 حاڵەتەوە بۆ 15 حاڵەت کەمی کردووە.

بە گشتی ئەو سکاڵایانە لە ساڵی 2023، لەلایەن یەکێتیی پیاوانی کوردستانەوە تۆمار کراون، بریتین لە : 619 حاڵەتی جۆراوجۆر، هەروەها بۆ ساڵی 2024ـیش، 609 حاڵەتە.