ترەمپ: ئەگەر ڕێزمان لێ نەگرن دۆزەخ دروست دەبێت

دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەڵێت: ئەگەر ڕێز لە ئەمەریکا بگرن، ئاگر بەستی غەززە بەردەوام دەبێت، ئەگەر ڕێزیشمان لێ نەگرن ئەوا دۆزەخ دروست دەبێت.

شەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند: بە ناتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە کە دەبێت شەڕ کۆتایی بێت، هۆشداریشی دا لە شکستپێهێنانی ئاگربەستی غەززە.

دۆناڵد ترەمپ گوتی: دەبێت دووبارە ئەمریکا ڕێزی لێ بگرێتەوە، ئەگەر ڕێزمان لێنەگرن دۆزەخ بەرپا دەبێت، بەڵام ئەگەر ڕێزمان لێبگرن ئاگربەست بەردەوام دەبێت.

ئەو  گوتانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، سبەی یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی، ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دەکەوێتە واری جێبەجێکردن، لە قۆناغی یەکەمدا کە 42 ڕۆژ دەخایەنێت، حەماس 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات، لە بەرامبەردا ئیسرائیل 1890 دیلی فەڵەستینی ئازاد دەکات، هاوکات هەر لەگەڵ دەستپێکی ئاگربەستەکەش، نەتەوە یەکگرتووەکان 300 بارهەڵگریی مرۆیی دەگەیەنێتە نێو کەرتی غەززە.