ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم: 609 کیلۆمەتر هێڵکاری بۆ شەقامەکان کراوە

لەگەڵ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم، بە کارمەند و کەرەستەی ناوخۆیی دەستکرا بە هێڵکاریکردنی بەشێکی زۆری شەقامەکان، لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
یەکشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت": لە دووساڵی ڕابردوو، هەوڵمان داوە، هێڵکاری بۆ زۆرترین شەقام بکەین لە تەواوی هەرێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵسا به دانانی پلان و جێبه‌جێكردن و كاركردنی له‌سه‌ر هێڵكاریكردنی شه‌قامه‌كان، كه پێشووتر ئه‌م كاره له لایه‌ن كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا بیانیه‌كان ئه‌نجام ده‌درا به تێچوویه‌كی زۆر، بۆیە وه‌زاره‌تەکە ئامێری هێڵكاری مۆدێرن و پێشكه‌وتوو بۆ گشت شار و ئیداره سه‌ربەخۆیەكان دابین کرد".
دیلان عەبدوڵڵا، گوتیشی: یەکێک لەو کارە پێویستانەی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ باشترکردنی ئەندازەیی هاتووچۆ کردی، دامه‌زراندنی نزیكه 100كارمه‌ندی ناوخۆیی و كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان بۆ كارمه‌ندان و دابینكردنی بڕێكی زۆری بۆیاغی تایبه‌ت به هێڵكاری له ئێستادا لەلایەن به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به ده‌ستی شاره‌زا و كارمه‌ندانی ناوخۆی هێڵكاری شه‌قام ئه‌نجام ده‌درێت، به تێچووی كه‌متر و كوالێتی باشتر و به ماوه‌یه‌كی كه‌متر و خێراتر.
دیلان عەبدوڵڵا، دەلێت: لە دووساڵی ڕابردوو، 609 کیلۆمەتر، لە تەواوی شەقامەکانی هەرێمی کوردستان هێڵکاریان بۆ کراوە، ئەمە جگە لەوەی 300 شوێنی پەڕینەوە دروست کراوە، تایبەت لە بەردەم قوتابخانەکان، بۆ سەلامەتی قوتابییان.
سەبارەت بە کار و پلانەکانیان بۆ ئەمساڵ، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆ باسی لەوەشکرد، لە مانگی سێی ئەمساڵەوە، تیمەکان دەست بە هێڵکاری دەکەنەوە، بۆ شەقام و ئەو ڕێگا کۆن و نوێیانەی تازە قیرتاوکراون.


