دادگای چین بکوژی 35 کەسی لە سێدارە دا

دادگای باڵای چین بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو شۆفێرەی جێبەجێ کرد کە خۆی بە کۆمەڵێک کەسدا کێشا بوو. 

میدیایی فەرمی چین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 20ی کانوونی دووەمی 2025،  دادگای باڵای ئەو وڵاتە کەسێکی لە سێدارە دا کە بە ئۆتۆمبێل لە باکووری شاری جوهای کۆمەڵێک کەسی شێلابوو کە بەهۆیەوە دەیان کەس ببوونە قوربانی.

دادگای باڵای چین کۆتایی مانگی ساڵی ڕابردوو فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ ئەو شۆفێرە دەرکربوو و ئەمڕۆ بڕیارەکە چووە واری جێبەجێکردنەوە. 

پیاوەکە ناوی "فان ویچیو" تەمەن 62 ساڵە، لە 11ی تشرینی دووەمی 2024، بە ئۆتۆمبێل لە نزیک یاریگایەکی وەزرشی خۆی بە کۆمەڵێک کەسدا کێشا و بەهۆیەوە 35 کەس گیانیان سپارد و 43 کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوای ڕووداوەکە، تاوانبارەکە بە برینداریی دەستگیر کرا بوو و نزیکەی دوو مانگ لە زیندان بوو.