هۆتێلێکی تورکیا ئاگری گرت و 42 قوربانی لێکەوتەوە

سێشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2025، هۆتێلێکی کۆمەڵگەی خلیسکێنەی سەربەفر لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا ئاگری گرت. 

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، "بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم، 10 کەس گیانیان سپاردووە و 32 کەسیش برینداربوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە،"

لەوبارەوە وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا گوتی: "لە شەودا ئاگرەکە لە خواردنگەی هۆتێلی کۆمەڵگەی کارتال کایا لە پارێزگای بۆڵو کەوتووەتەوە.

عەبدولعەزیز ئایدن، پارێزگاری بۆڵو بە ئاژانسەکانی ناوخۆی تورکیای گوت: "هۆتێلەکە 234 میوانی تێدابوو، کە دوویان بەهۆی خۆفڕێدانەوە لە باڵەخانەکەەوە گیانیان سپاردووە."

لای خۆیەوە نووسینگەی پارێزگاری بۆڵو، ڕایگەیاند، 30 ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە و 28 ئەمبولانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە.