ئیتاڵیا خوازیارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە دیدارێک دا، دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و کونسوڵی ئیتاڵیا خواستی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان .
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21کانوونی دووەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى کونسوڵخانەی گشتیی ئیتاڵیا ده‌ربڕى.
لەلایەن خۆیەوە كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان داوە، دووپاتیكرده‌وەتەوە، وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بدات.