وهزیری وەبەرهێنانی سعوودیە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووريی داڤۆس، وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووريی داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە و وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعوودیە دەربڕی.