محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، مەسرور بارزانی بانگهێشتی قەتەر دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە و بیروڕایان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی قەتەڕ کرد.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا. سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ لە یەکنزیکردنەوەی لایەنە کوردی و سوورییەکان نیشاندا.

هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و مافەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.