پیدەرسن: ئیداره‌ی نوێی سووریا پرسی باكووری ڕۆژهه‌ڵات به ئاشتیی چاره‌سه‌ر ده‌كات

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا پێكهێنانی سوپایه‌كی نیشتمانی له‌و وڵاته به پێویست ده‌زانێت و ده‌ڵێت، ئامرازێكه بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا كردووه.
چوارشه‌ممه، 22ـی كانوونی دووه‌می 2025، گییەر پیدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، دیالۆگی نیشتمانیی سووریا پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له خۆ بگرێت.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا جه‌ختیشی كرده‌وه، هاوكار ده‌بن بۆ ڕه‌خسانی بارودۆخێكی له بار و گونجاو و ئاماده‌كاریی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دیالۆگی نیشتمانی كه خودی سووریاییه‌كان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
گییەر پیدەرسن ئاماژه به‌وه‌ش كرد، بوونی سوپای ئیسرائیل له خاكی سووریا هه‌رگیز قبووڵكراو نییه. گوتیشی، كار ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا.
پیدەرسن گوتیشی، دڵنیاییان وه‌رگرتووه سه‌باره‌ت به به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا له دیاریكردنی چاره‌نووس و ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌یان. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع باسیان له كورد و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كردووه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌نگاوێكی باشه و ئیداره‌ی نوێی سووریا پرسی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به ئاشتی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به پێویستیشی زانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بگێڕن.
هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و گوتی: "پێشوازیی له پابه‌ندبوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕاگوزه‌ری سووریا ده‌كه‌م كه په‌نایان نه‌بردووه‌ته به‌ر سیاسه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه." باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ده‌بنه‌وه.