مەسرور بارزانی و گوتێرێز كێشهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و فیدراڵیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز کۆبوونەوە و جەختیان لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەی نێوانیان، دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵەکانی د. محهممهد حهسسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی UN و بهرپرسی (يوونامى) لە عێراق کرد بە ئاراستەی چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق.
گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و بە تایبەتی دۆخی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیی لە سووریا.
لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، باسمان لە دۆخی عێراق و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و جەختمان لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 22, 2025