ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: ترەمپ دەبێتە سەر ئێشە

ئۆلاف شۆڵزی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هۆشداری لەبارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكاوە بە ئەوروپا دا و ڕایگەیاند: لە چەند ساڵی داهاتوودا ترەمپ دەبێت بە سەرئێشە بۆ ئەورووپا.
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا دووپاتیشی كردەوە، ئەورووپا هێزێكی ئابووری گەورەیە لە جیهاندا و بەهێز و یەكگرتوون.
گوتیشی: خۆیان ناشارنەوە و هەوڵ دەدەن ببن بە هاوبەشێكی باش لەگەڵ ئەمەریكادا.
ئۆلاف شۆڵز گوتی: سەرۆك ترەمپ، هەروەك ئەوەی ڕوونە تا ئێستا، دەبێت بە ئاستەنگ بۆ ئەورووپا، دەشڵێت: سەرۆك ترەمپ چەند بڕیارێكی داوە و بەدڵنیاییەوە لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپوییەكاندا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكەین، ئێمە بۆچوونمان ڕوونە لەوەی ئەورووپا ناوچەیەكی ئابووری گەورەیە و 450 ملیۆن هاووڵاتی هەیە، ئێمە بەیەكەوە بەهێزین.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت: سەردانانەوێنین و خۆمان ناشارینەوە، بەڵام دەبین بە هاوبەشێكی متمانە بەخۆبوو و لەسەر ئەو بنەمایەش لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكادا كاردەكەین.