شاخەوان عەبدوڵڵا: بڕیارمان دا پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس بە دڵی کورد بێت
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، گرنگه و پێشتریش یه‌كێك بوو له بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیاسیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی.
چوارشه‌ممه، 22ـی كانوونی دووه‌می 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له خولی ئێسته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كاتێك وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ست به كار بوو، داوای دروستكردنی لیژنه‌ی مادده‌ی 140ـی كردووه، كه ماوه‌ی 10 ساڵه نییه و دوای شه‌ش مانگ توانیویانه لیژنه‌كه دروست بكه‌ن و خۆی سه‌رۆكایه‌تی بكات و ئامانجیشیان بریتی بوو له‌م پرۆژه‌یاسایه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس سه‌باره‌ت به زه‌وییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیی پێوه كردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه، ڕێگه به خوێندنه‌وه و په‌سندكردنی هیچ پرۆژه‌یاسا و یاسایه‌ك مه‌ده له په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس له باره‌ی زه‌وی جووتیارانی كورد ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت و په‌سند نه‌كرێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌كوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ دراوه، 22 جار ڤیتۆی به كار هێناوه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه به دڵی كورد نه‌بێت نابێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و تێپه‌ڕێندرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، له‌وه دڵنیا بوون ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یاسایه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پرۆژه‌یاسای لێبووردنی گشتیی تایبه‌ت به سوننه‌كان و پرۆژه‌یاسای باری كه‌سی تایبه‌ت به شیعه‌كان، په‌سند نه‌ده‌كرا، بۆیه چه‌ندین جار دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی له‌م پێناوه‌دا دواخستووه و په‌سندكردنی پرۆژه‌یاساكه‌ی وه‌كوو مه‌رجی په‌سندكردنی دوو پرۆژه‌یاساكه‌ی سوننه و شیعه‌كان به كار هێناوه.