وەزارەتی تەندروستیی غەززە: ژمارەی قوربانییان بۆ 47283 کەس بەرز بووەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانییان به‌رز بووه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، ده‌یان برینداریان له‌ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵاخانه‌كان ده‌رهێناوه.
پێنجشه‌ممه، 23ـی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانییان بۆ 47 هه‌زار و 283 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا كه ئاگربه‌ستی تێدا ڕاگه‌یه‌نراوه، 122 هاووڵاتیی كه‌رته‌كه‌یان كوژراون و 306 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه، هاوكات 120 كه‌سی دیكه‌ش له‌ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵاخانه ڕووخاوه‌كان ده‌رهێنراون و ڕزگار كراون.
ڕۆژی چوارشەممە، 15-01-2025، ئەمەریکا، قەتەر و میسر کە نێوەندگیرییان دەکرد؛ ڕایانگەیاند، ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراوەکان ڕێککەوتن و پاشان له 19ـی ئه‌م مانگه‌دا، ئاگربه‌سته‌كه چووه واری جێبه‌جێكردن.