لاڤرۆڤ و فیدان: دەبێت لە سووریا کۆتایی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بهێنرێت

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و توركیا تاوتوێی بارودۆخی سووریا و پاراستنی خاك و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن؛ به پێویستیشی ده‌زانن سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان چاره بكرێن.
پێنجشه‌ممه، 23ـی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی سووریا و پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا لاڤرۆڤ و فیدان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی، سه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی سووریا كردووه‌ته‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و توركیا هه‌روه‌ها به پێویستیان زانیوه هه‌وڵه هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌كردنی بارودۆخی سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته به ده‌ر له بیروباوه‌ڕ و نه‌ته‌وه و ئیتنیكی جیاواز، یه‌ك بخرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا باسی له‌وه‌ش كردووه، لاڤرۆڤ و فیدان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كۆتاییهێنان به بوونی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیان له سووریا به پێویست زانیوه و جه‌ختیان لێ كردووه‌ته‌وه.