ئەنجوومەنی پیران بەڕێوەبەری نوێی سی ئای ئەی پەسەند کرد

ئەنجوومەنی پیران کاندیدی دۆناڵد ترەمپی وەک بەڕێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمەریکا ناسراو بە "سی ئای ئەی" پەسەند کرد.
ئەنجوومەنی پیران بە 64 دەنگی پشتیوانی و 25 دەنگی دژ، جۆن راتکلیفی کردە 25ـەمین بەڕێوەبەری نوێی سی ئای ئەی.
ناوبراو دوو کاتژمێر دوای دیاریکردنی، لە بەردەم جی دی ڤانس، جێگری ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد.
ئەمە دووەمین ئەندامی هەستیاری کابینەکەی ترەمپە کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەند دەکرێت، کە پێشتر مارکۆ رۆبیۆ لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی ترەمپ لە کۆشکی سپی لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە پەسەند کرا.